بەپێی دوایین زانیاریەەکان، ژمارەیەکی زۆر لە بنکە سەربازی و مووشەکییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچوون.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو، لە شارەکانی کرماشان، سنە، بانە، شاباد، قەزوین، ڕاسک، تاران، کەرەج و هەروەها دەیان شار و شارۆچکەی دیکەی ئێران و کوردستان، ناوچە هەستیارە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی بە توندی کراونەتە ئامانج و بە هۆیەوە سەرەڕای زیانێکی زۆری گیانی، زیانێکی زۆری ماددیش بەر بنکەکانی ڕژیم کەوتوون. هەروەها بە وتەی هەندێک لە سەرچاوەکانی هەوڵ، کۆمەڵێکی زۆر لە هێزەکانی ڕژیم بە مەبەستی پاراستنی ژیانیان چەکەکانیان داناوە و گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان.
