بە پێی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەمریکا، دونالد ترامپ، هێزەکانی ئەو وڵاتە لە شەپۆلی هێرشەکانیاندا ٩ کەشتی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامییان لەناوبردووە و چەند ناوەندی پەیوەندیدار بە هێزە دەریاییەکانیش بە تەواوی تێکچوون.
ترامپ لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە هەندێک لەو کەشتیانە “گەورە و گرنگ” بوون و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هێرشەکان درێژەیان هەیە و “کەشتییەکانی دیکەش لە زووترین کاتدا لە ناو دەریادا لە ناو دەچن.” بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاوکراونەتەوە، هاوکات ناوەندی سەرەکیی هێزی دەریایی ڕژیمیش کراوەتە ئامانج و زیانێکی گەورەی ماددی پێگەیشتووە.
