بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی سێشهممه ٢٥ی مانگی ڕێبهندان، سێ کەس لە زیندانی کەرەج و دوو کەس لە زیندانی ورمێ لەسێدارە دراون.
بهپێی ڕاپۆرتی ئۆرگانی هەواڵی گرووپی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی مانگی ڕێبهندان، سێ زیندانی لە زیندانی کەرەج لە سێدارە دراون. ئەم سێ زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو و وردەکاری زیاتر سەبارەت بە ناسنامەی ئێعدامکراوان لە بەر دەست دانییە. هەروەها، دوو زیندانی بە ناوەکانی “میلاد جاجوی خانیک” و “محەممەدعەلی ئەختهری کۆهلان” لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ له سێدارهدران. شایانی باسه ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ باسیان لە کۆبوونەوەی بنەماڵە و کەسوکاری زیندانیانی سزادراو لە بەردەم زیندانی ناوەندیی کەرەج کرد بە هەڵگرتنی پلاکارد و وتنەوەی دروشم، بنەماڵەی ئەو زیندانیانەی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، داوای ڕاگرتنی لەسێدارەدانی کەسوکاریان دەکەن.