لە ڕۆژانی داهاتوودا، سەرەڕای بەرزبوونەوەی ئاستی ناڕەزایەتی خەڵک دژ بە لەسێدارەدانی بەندکراوان، ٧ بەندکراو لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی لەسێدارە دران.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو ٧ بەندکراوە بە ناوەکانی “حەسەن خەلیلی، نەقی فەیزی، بێهنام جەهانی، محەممەد جەواد مەعسوومی، مێهرداد قائینی، بێهزاد شێخی و مستەفا بەهاری” بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و پەیوەندیدار بە ماددە هۆشەبەرەکان، لە زیندانەکانی گورگان، لاکانی ڕەشت، ئەردەبیل، قوم و ناوەندی یاسوج لەسێدارە دراون.
