ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، سەرەڕای هەموو ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە لەسێدارەدانی بەندکراوان لە ئێران، ١١ زیندانی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێعدام کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەو ١١ بەندکراوە کە ناسنامەی ١٠ کەسیان بە ناوەکانی “سەلمان محەممەدی، پوریا شەفیعی، کەرەمشاه ساکی، خیدان ئەحمەدی، موسا نەجات پوور، گودەرز موخبەر، توماج چێگێنی، ئاریو موقەدەم، وەلیوڵڵا عەبدولی و قوربان موسیوەند” بە دەستمان گەیشتووە، لە زیندانەکانی “ئیرانشەهر، یاسوج، ئەلیگودەرز، کرماشان، هەمەدان، سنە، دزفوول، نەهاوەند و ناوەندی کەرەج“، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست و پەیوەندیدار بە اددە هۆشبەرەکان” لەسێدارە دراون.
