بەیانیی ڕۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شیروان بە تۆمەتی تاوانی کۆمەڵایەتی، حوکمی لەسێدارەدانی لە گرتوخانەی شیرواندا جێبەجێ کرا.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی «ڕەزا ڕەجەبیان»، تەمەن ۲۳ ساڵ و خەڵکی شاری شیروان سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکوور، پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو کە ئەمڕۆ حوکمەکەی لە گرتوخانەی ناوەندیی شیروان جێبەجێ کرا.
