کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی بیانی

لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی

ڕۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییەک بە ناویکورۆش کەیوانیبە تۆمەتی عهاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی بیانی لە سێدارە دراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە لە ڕۆژانی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بە بێ ڕەوەندێکی ڕوونی قەزایی، حوکمی سێدارەکەی لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە لە سێدارە دراوە. شایانی باسە کە بە سەدان هاووڵاتی دیکەی دەستبەسەرکراو لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا، مەترسی لە سێدارەدانیان لە ئارادایە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هوشداریان سەبارەت بە شەپۆلی نوێچی لە سێدارەدانی بەندکراوان داوە.