لەڕۆژانی ڕابردوودا، سێ بەندکراو بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست”، لە زیندانی ناوەندی ئیلام ئێعدام کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی شەممە ۲۷ی گوڵان، دوو بەندکراو بە ناوەکانی ” عەدنان لەبەیکپوور” و “ڕەزا(پاشناو نادیار)”، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە سێدارە دراون. هاوکات بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “بێهرووز فەتحوڵڵاهی” کە بۆ ماوەی زیاتر لە ۵ ساڵ لەو زیندانە بەند کرابوو، بە هەمان تۆمەت لە سێدارە دراوه.