کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی شاری ئیلام

لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی شاری ئیلام 1

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری ئیلام، لە زیندانی ناوەندە ئەو شارە، بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لەسێدارە دراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “دونیا محەممەدی و خوداداد محەممەدی”، لە ساڵانی ڕابردوودا، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا و لە ئەنجامدا، ڕۆژی چوارشەممە لەسێدارەدران. شایانی باسە کە حوکمی سێدارەی ئەو دوو هاووڵاتییە بە شێوەیەکی نەهێنی و بەبێ ئاگاداری بنەماڵەکانیان بەڕێوەچووە.