کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە بەندیخانەکانی گورگان و بەندەرعەباس

لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە بەندیخانەکانی گورگان و بەندەرعەباس

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٣، دوو بەندکراو لە بەندیخانەکانی گورگان و بەندەرعەباس بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر له‌ سێدارە دران.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، دوو بەندکراو بە ناوه‌كانی عەلی موراد حەسەنزادە، تەمەن ٣٣ ساڵ و حەمیدڕەزا حەسەنزەهی‌سانی تەمەن ٦٠ ساڵ، خێزاندار و دانیشتووی شاری زاهیدان، كه پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به‌یانی سێشه‌ممه‌ له‌ زیندانه‌كانی به‌نده‌رعه‌باس و گورگان ئێعدام كراون. تا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە لە میدیا ناوخۆییەکان بڵاونەکراوەتەوە.