ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامیدا، دوو بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانەکانی ڕژیم، لەسێدارە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “ئەکبەر دانشوەرکار و سەید محەممەد تەقەوی سەنگدهی” هاوکات لەگەڵ ٤ زیندانی دیکە، مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی “بەغی و ئەندامێتی لە یەکێک لە گروپەکانی دژبەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی” حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە کە ئەو دوو بەندکراوە بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکانیان لەسێدارە دراون و لە تەواوی ئەو ماوەیەدا لە سەرەتاییترین مافەکانیان بێبەش بوون.
