کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی سیاسی لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج

لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی سیاسی لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج 1

ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی جنایەتەکانی ڕژیمدا، دوو بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج لە سێدارەدراون.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانیبابەک عەلیپوور و پویا قوبادی، هاوکات لەگەڵ چوار بەندکراوی سیاسی بە تۆمەتیبەغی لە ڕێگەی بەشداری لە گروپەکانی دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە کە ئەو دوو چالاکوانە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە لە بەندیخانەکانی ڕژیم لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان و هەروەها دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کرابوون و هەروەها لە ژێر توندترین ئەشکەنجەکانی هێزەکانی ڕژیمدا بوون.