بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی مانگی ڕەشەممە، بەندکراوێک بەناوی “فەرشاد فەرزی” خەڵکی شاری “مەله‌کشا”ی ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندیی ئه‌و شاره لە سێدارە درا.
فەرشاد فەرزی ٨ساڵ لەه‌وه پێش بە تۆمەتی “کوشتنی به ئەنقەست” دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەزگای قەزایی حوکمی لە سێدارەدانی دەرکرابوو. جێی ئاماژه‌یه كه له‌و كاته‌وه “ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی” وه‌كوو سه‌رۆك كۆماری ئێران دیاریكراوه ئاماری ئیعدامه‌كان تا ئاستێكی به‌رچاو زیادی كردووه و هه‌واڵی زۆربه‌ی ئیعدامه‌كان له هیچ میدیایه‌ك بڵاو ناكرێته‌وه.
