ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕ، حوکمی ئێعدامی زیندانییەک بەناوی “ڕەسووڵ مرادقولی” خەڵکی شاری کرماشان لە زیندانی ساری جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو ماوەی ٣ ساڵ پێش بە تۆمەتی بازەرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر و حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو. جێگەی ئاماژەیە “ڕەسووڵ مرادقولی” برای “حەسەن مرادقولی”، لە ئەندامانی شۆرای شاری کرماشانــە و هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی لەلایەن میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.