کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی ئیلیا خەلیفەزادە لە پێش چاوی خه‌ڵك له‌ بۆكان

لەسێدارەدانی ئیلیا خەلیفەزادە لە پێش چاوی خه‌ڵك له‌ بۆكان 1

بەرەبەیانی شەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، حوکمی لەسێدارەدانی به‌ندكراوێك بە ناویئیلیا خەلیفەزادە، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی سەقز، لە بەردەم زیندانی بۆكان و لە پێش چاوی خەڵك جێبەجێ كرا.

ئیلیا خه‌لیفه‌زاده‌ لە مانگی بەفرانباری ١٤٠٣ دەستبەسەر و بە تۆمەتیدەستدرێژی و ئازاری جنسیی نیان چەلەبیان، کچی ته‌مه‌ن شەش ساڵی خه‌ڵكی بۆكان، لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌‌ به ئێعدام مه‌حكووم كرا. مانگی بەفرانباری ١٤٠٣، نیان چەلەبیان به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی لەدەستدا و ئیلیا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران. حوکمی لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە دوای پشتڕاستبوونه‌وه‌ له‌ دیوانی باڵای وڵات، له‌ پێش چاوی خه‌ڵك له‌ شاری بۆكان جێبه‌جێكراوه‌.