کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

لەدەستدانی بینایی بریندارێکی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازای” لە شاری ئابدانان

لەدەستدانی بینایی بریندارێکی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازای لە شاری ئابدانان

سەجاد ڕەحمەتی، لاوی تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری ئابدانانی سەر بە پارێزگای ئیلام كه‌ لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردووی ئەم شارە بریندار ببوو، بەهۆی سه‌ختی برینەکەیەوە ناچار به‌ نه‌شته‌رگه‌ری كرا و بینایی چاوی چه‌پی بۆ هه‌میشه له‌ ده‌ست دا.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، سەجاد ڕەحمەتی سەرەڕای برینداربوون و لەدەستدانی بینایی چاوی چه‌پی، بۆ بژێوه‌ی ژیانی له‌ دووکانێکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل كار ده‌كات. ناوبراو ئێوارەی ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠١ لە مه‌یدانی بەسیجی ئابدانان بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم دەموچاوی بریندار بوو.