بۆیادی ژینا(مەهسا) ئەمینی
کاروانی ئەوجارەی شێعرم
مێنەت ڕێژەو
بەقەدباڵای ئاڵای ژینا، جوانەمەرگەو
لەشارەخنجیلانەکەی وەستاساڵە، گەرای گرتووەو
تەمەنی نەونەمامی ئەو، لەوشارەداهاتەدونیاو
بۆچۆن ژینی داهاتوشی، دژی پەچەی لەناخابوو
لەژێرودمی شەوەزەنگی ئاخوندیسم لەتارانا
لەژێرڕەشترین لێدان وچەرمەسەری وبێحورمەتی
ژانی مەرگیان کردەقوڕگ ودەرکەوتنی دووتاڵی مووی، بووبەتاوان
یاساوڵانی گەشتی ئیڕشاد، کەمۆتەکەی دژی ژنانیان لەموخایە
بۆمانەوەی تۆزیکی تر، لەبەڕبەڕییەتی تۆخیان
ئەودەڕەندەخوێنمژانەی سەرمایەوکار
تاریکەسەلاتی جەهل و دواکەوتوویی دادەچێنن و
بۆهەرمانیان، ئەوەی وشەی ئازادی بێ دەی قرتێنن
مەهسابەتاوانی ژن بوون، لەژێرچوارشێوی زۆرەملێ
ئەوتاوانەبێ سنوورەی، هێتلێرئاسای کراسەروچرای ژینیان کوژاندەوە
کەبووبەسەردێری هەموو، میدیاکانی گشت ئێران وکوردستانیش
مێژووی پترلەچواردەیەی کۆماری مەرگ وسێدارە
بست بەبست وخالبەخاڵی سڕینەوەی ئازادی بووەو
داڕشتنی فەزای ترس وتۆقاندن وکوشت وکوشتار
بۆگشتئیعترازوهەستان
لەوپەرئەوپەڕی ئێران وکوردستانی ڕۆژهەتیش
بۆکپ بون ودامرکانی هەرهەنگاوێکی مرۆڤی
ژینگەپاریژ، یان ژنانی دژی پەچەوکۆڵبەرانی
پارەوەنانێکی بژیوی ژان لەکۆڵا
بۆمانەوەتیانەچوون
بەڵام ئەوئەژدیهای مەرگە، لەئێرانا
هەرچی سەروەت وسامانەلەدەستی داو
بۆبنەبڕبووی هەموو، ئازادیەکی تاک وکۆمەڵ
جیالەفەرهەنگی کوشتن وپاوانکردنی سەربەستی مرۆڤەکان
شتێکی تر، لەناسنامەی مێژووی نزمی دەست ناکەوێ
لەمەدەنییەت ویژدان
بۆیەدەبێ
کۆمەڵانی وەگیانهاتووی هەموو، ئێران وکوردستان
یەکانگیروبەکۆی دەنگا
دەست لەناودەست بێنەگۆرەپانی خەباتی شێلگیریان
بۆڕاماڵین،پێچانەویدامودەزگای
ئەوکۆمارەچەنگ بەخوێنەی
نوقمی جینایت وتاوان لەسەرتاسەری ئێران وتەنانت
لەبەشێکی زۆرلەڕۆژهەلات
لەزادەی داعشپەروەری ومرۆڤایەتی کوشتن و
نانەوەیتیڕۆڕیڕەشیلەدەرەوەی
ناوئێران وجیهانیشدا
مۆرکی تۆخی ئەوی پێوەولەئەوڕایە
بۆهەرکەسێک کەوابڵێ ژینی ئینسانیم گەرەکە
بۆسەربستیوبۆئازادیدەنگهەڵبەڕێ
کەدونیای بێ چەوسانەوەوبەرابەرەوتەواویەکسان
١٩/٩/٢٠٢٢ ژاکاو یوتەبوری