کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

لێکۆڵینەوەی قەزایی سەبارەت بە بەکارهێنانی بنکەی ئاسمانیی لاژس لەلایەن ئەمریکاوە

IMG 6293

دادستانییەکانی پۆرتغاڵ سەبارەت بە یاساییبوونی ڕێگەدان بە بەکارهێنانی بنکەی ئاسمانیی لاژس لەلایەن ئەمریکاوە، دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی قەزایی کردووە.

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان پۆرتغاڵ و ئەمریکا، هێزەکانی ئەمریکا دەتوانن لە کاتی ئاشتیدا بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندیی پێشوەختە بنکەکە بەکار بهێنن، بەڵام لە کاتی جەنگدا پێویستیان بە ڕەزامەندیی ئەو وڵاتە هەیە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بلۆکی چەپ لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا سکاڵایەکی قەزایی پێشکەش کرد و ئەو هەنگاوەی بە پێشێلکردنێکی گەورەی یاسای نێودەوڵەتی وەسف کرد. هەروەها پاولو ڕانگێڵ، وەزیری دەرەوەی پۆرتغاڵ، ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی بەشداریی لە جەنگدا نییە و بەکارهێنانی بنکەکە لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتی گونجاو بووە.