کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

لێپرسینەوە و هەڕەشە لە “هاجه‌ر سه‌عیدی” چالاکی مافی ژنان له‌ شاری سنه‌

لێپرسینەوە و هەڕەشە لە هاجه‌ر سه‌عیدی چالاکی مافی ژنان له‌ شاری

بە پێی زانیارییه‌كان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی مانگی ڕێبەندان، بە ناویهاجەر سەعیدیچالاکێکی مافی ژنانی خەڵکی شاری سنە پاش بانگهێشت بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌ به‌ توندی هه‌ڕه‌شه‌ و لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا.

هاجەر سەعیدی ڕێکەوتی 18ی جۆزەردانی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی لەلایەن هێزەكانی ئیداره‌یئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر و پاشان لە لایه‌ن له‌قی یەکەی دادگای ئه‌و شاره‌وه‌ حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی تەعزیری بۆ دەرکرا کە ٤ساڵ لەو پێنج ساڵە بۆ بەندکرانی هەڵپەسێردراو گۆڕا. ناوبراو هەر چوار مانگ جارێک دەبێت خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بناسێنێت.