ڕۆژی پێنجشهممه ١٣ی مانگی پووشپهڕ، سەرۆکی “ههیئهتی نەزاهەی عێراق” رایگەیاندووه كه دۆسیەی ٢ ههزار و ٦٠٧ گەورە بەرپرسی عێراقییان روبەڕووی دادگا کردووەتەوە کە پلەکانیان لە بەڕێوەبەری گشتی بەسەرەوەیە و له هەر دۆسیەیەکیشدا، ئەو بڕە پارەیەی تێدا دیاریکراوە کە بەهەدەر دراوە، یان زیان بە سامانی گشتی گەیشتووە.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، سەرۆکی “ههیئهتی نەزاهەی عێراق” ڕایگهیاندووه كه لە رێگەی ئەنجومەنی باڵای روبەڕووبونەوەی گەندەڵییەوە، سهرجهم دۆسیەکان روبەڕووی دادگا کراونەتەوە و داوای کردووە دوایین ئامار و زانیارییان سەبارەت بە دۆسیەی بەرپرسانی باڵای عێراق، بخرێته ڕوو و بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكرێت. سەرۆکی دەستەی نەزاهە ئاماژەی بەوەشکردووه كه له ئێستادا چوار هەزار و ١١٤ دۆسیە لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدان، کە زۆربەیان دۆسیەی بەرپرسانی باڵای حکومییە و تۆمەتبارن بە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتیی وڵات.