کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

لێدوانی پژاك سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات

لێدوانی پژاك سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی خه‌رمانان، “سیامه‌ند مۆعینی” هاوسه‌رۆكی حیزبی ژیانی ئازادی كوردستان(پژاك) سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ڕژیم هێرش بكاته سه‌ر حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌وه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتوانیان لێ ده‌كه‌ین.

“سیامه‌ند مۆعینی” ڕایگه‌یاند: له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی هێزه‌كای كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گای حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پژاك بێده‌نگ نامێنێت و كاردانه‌وه‌ی توندی به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه ئه‌بێت و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتویانی له‌ برا و خۆشكه‌كانی دانیشتوو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. هه‌ڕشه‌كانی كۆماری ئیسلامی و دیاریكردنی كات بۆ چه‌كداماڵینی حێزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات، بووه‌ته‌ هۆی له‌یه‌ك تێگه‌یشتنی زۆرتر و نزیكبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و هه‌موویان له‌سه‌ر چاره‌نووسی هاوبه‌شیان ڕێككه‌وتوون.