کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

لێدوانی موژگان ئێفتخاری له‌سه‌ر مه‌زاری ژینا ئه‌مینی له‌ سه‌قز

لێدوانی موژگان ئێفتخاری له‌سه‌ر مه‌زاری ژینا ئه‌مینی له‌ سه‌قز 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، موژگان ئێفتخاری دایكی هه‌میشه زیندوو ژینا ئه‌مینی، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر، ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژ به‌ ژنان سه‌ردانی مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ی كرد و توندووتیژی سیستماتیكی حكوومه‌ت دژ به‌ ژنانی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

موژگان ئێفتخاری به‌ بڵاوكردنی گرته‌ ویدیۆی مه‌زاری ژینا ئه‌مینی له‌ ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی، یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری به‌رز نرخاند و ڕایگه‌یاند: خه‌باتی ژنان بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و به‌رابه‌ری درێژه‌ی هه‌یه‌، كوشتن، سه‌ركوت، ئه‌شكه‌نجه، سێداره‌ و زیندان نه‌یتوانیوه‌ پاشه‌كشه‌ به‌ ژنانی بوێری ئێرانی بكات. له‌ سه‌روبه‌ندی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر دا یه‌كگرتووانه‌ ڕووبه‌ڕووی هه‌ر توندووتیژییه‌ك دژ به‌ كچان و ژنانی كۆمه‌ڵگا ببینه‌وه‌.