ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان، دوو كرێكاری شاغڵ له شیركه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی براده‌رانی به‌خشی له شاری سنه به ناوه‌كانی فه‌رهاد مورادی و ئه‌حمه‌د ڕه‌بیعی پاش لێدان له‌لایه‌ن خاوه‌نكار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت، له‌سه‌ر كار ده‌ركران.
شیركه‌تی براده‌رانی به‌خشی كاری كۆكردنه‌وه‌ی موقهوا و درووستكردنی كارتۆن ئه‌نجام ده‌دات و ٣٧ كرێكاری هه‌یه كه له دوو شیفت و به كه‌مترین ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتی تێدا كار ده‌كه‌ن. چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر دوو كرێكاری ئه‌و شیركه‌ته به ناوه‌كانی فه‌رهاد مورادی و ئه‌حمه‌د ڕه‌بیعی له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و زۆری ساعه‌تی كار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، به‌ڵام ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن كوری خاوه‌نكار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ته‌وه په‌لامار دران و به دوای بێڕێزی كردنی خاوه‌نكار له‌سه‌ر كار ده‌ركران.