به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌رپرسانی زیندانی ورمێ له‌گه‌ڵ گاردی ویژه‌ی زیندان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سێ به‌ندكراوی به‌ندی ١٤ی ئه‌م زیندانه و داویاننه به‌ر لێدان و توندوتیژیی فیزیكی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌رپرسانی زیندان وێڕای گاردی ویژه پاش پشكنینی كه‌ره‌سته‌ی سێ برای به‌ندكراو به‌ناوه‌كانی “ته‌وحید، ئه‌حمه‌د و ئۆمیدی ئه‌مجه‌د” داویاننه به‌ر باتۆم و به‌سه‌ختی برینداریان كردوون. شایانی باسه باری ته‌ندرووستیی یه‌كێك له‌م به‌ندكراوانه ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه و له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و زانیاریه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌م به‌ندكراوه له‌به‌رده‌ست دا نییه.