ڕۆژی شەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، حەوت کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سنە، بۆكان، سەردەشت و مەریوان لەلایەن هێزەکانی ڕ‌ژیم لە بازاڕچەی سنووری بانە دەستبەسەر و بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر ئه‌شكه‌نجه و ئازار دران و له كۆتاییش دا بێ‌ڕێزیان پێ كرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەكانی هەنگی سنووری، کاتژمێر ٥ی بەیانی شەممه، دوای به‌ندكرانی حەوت كۆڵبەر لە نێو بازاڕچەی بانە، هه‌ر ٧ كه‌سه‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ بنكه‌ی نیزامی و تا کاتژمێر ١ی دوانیوەڕۆ لێیان داون و سووكایەتییان پێكردوون. کاتێک کۆڵبەرەكان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، شەش بەكرێگیراوی ڕ‌ژیم هێرشی توندیان كردووەتە سەر كۆڵبەرێكی خەڵكی سنە بە ناوی “محەممەد گرامیاری” و ئەژنۆ، دەست و ڕانی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌یان شكاندووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕ‌ژیم وه‌ه‌ره‌قه‌یه‌كی سپیان به‌و كۆڵبه‌رانه واژۆ كردووه و پاش وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه ئازادیان كردوون.
