ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، هێزه‌كانی سپای پاسداران كۆمه‌ڵێك له سووختبه‌رانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دا.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی سپای پاسداران ده‌یان سووختبه‌ری به‌لووچیان له‌دۆخێكی خراپ‌دا كه‌له‌بچه كردووه و به باتۆم ئه‌شكه‌نجه و بێ‌ڕێزیان پێ ده‌كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ساڵی تازه‌وه تا به ئه‌مڕۆ چه‌ندین سووختبه‌ری به‌لووچ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم یان ڕووداوی هاتووچۆ كوژران و بریندار بوون.
