کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

لێدانی قامچی له‌ ژنێكی خه‌ڵكی نه‌نگه‌رهار له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تالیبانه‌وه‌

لێدانی قامچی له‌ ژنێكی خه‌ڵكی نه‌نگه‌رهار له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تالیبانه‌وه‌

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، تیرۆریستانی حكوومه‌تی تالبان له‌ ولایه‌تی نه‌نگه‌رهاری ئه‌فغانستان، له‌ پێش چاوی خه‌ڵك ٣٩ زه‌ربه‌ شه‌لاقیان له‌ ژنێك دا.

له‌ ده‌ستپێكی ئه‌مساڵه‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ، به‌لانیكه‌م ١١١ كه‌س له‌ سه‌راسه‌ری ئه‌فغانستان، سزا و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی دراون، كه‌ ١٦ كه‌سیان ژن بوون‌. له‌ دوایین بابه‌ت دا، ژنێكی گه‌نج به‌ بیانووی هه‌ڵهاتن له‌ ماڵی باوكی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تالیبانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ پێش چاوی خه‌ڵك، ٣٩ زه‌ربه‌ شه‌لاقی لێ دراوه‌. پێشتر ڕێكخراوی یۆنامای سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توندووتیژی دژ به‌ ژنان له‌ ئه‌فغانستان هۆشداری به‌ حكوومه‌تی تالیبان دابوو. ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ داوای له‌ كۆمه‌ڵكای جیهانی كردووه‌ له‌ ئاست پێشێلكارییه‌كانی حكوومه‌تی تالیبان بێده‌نگ نه‌بن.