ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ٣٠ زه‌ربه قامچی ئارمان شادیوه‌ند چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شار له لقی جێبه‌جێكاری سزاكانی ئه‌و شاره به‌ڕێوه چوو.
مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو، ئارمان شادیوه‌ند بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ده‌ڕه‌شار بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. مانگی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته‌دا به دوو ساڵ زیندان سزا درا و لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی ده‌ڕه‌شار، ناوبراوی به تۆمه‌تی بێڕێزی به ئیبراهیم ڕه‌ئیسی به ٣٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرد.