به‌هۆی شه‌پۆلێ خۆڵبارین له شاره‌كانی سنه، كرماشان و ئیلام زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێدرا و داوا له هاووڵاتیان كرا له ماڵ نه‌چنه ده‌ره‌وه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕێژه‌ی پیسه‌ی هه‌وا له شاره‌كانی سنه، كرماشان و ئیلام له ستانداردی تۆماركراو زۆر سه‌رتر بووه. به‌و بۆنه‌وه ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمان داوای له منداڵان، به‌ساڵاچووان و كه‌سانی نه‌خۆش كردووه به هیچ شێوه‌یه‌ك له ماڵ نه‌چنه ده‌ره‌وه. هه‌روه‌ها به‌و كه‌سانه‌ی كه ناچارن له ماڵ بچنه ده‌ره‌وه ڕاگه‌یێندراوه كه حه‌تمه‌ن ده‌مامه‌ك به‌كار بێنن.