سه‌رۆكی ئۆرژانسی ئوستان تاران ڕایگه‌یاند: له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، چوار هه‌زار كه‌س به‌هۆی پیسی هه‌وا و هه‌ناسه ته‌نگی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌ندی قه‌یرانی كۆماری ئیسلامی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی سووری بۆ شاره‌كانی تاران، كه‌ره‌ج، ئیسفه‌هان، ته‌ورێز، ئه‌راك، مه‌شهه‌د و چه‌ند شاری دیكه لێ داوه و داوای له هاووڵاتیان كردووه له ماڵه‌كانیان دا بمێننه‌وه و نه‌چنه ده‌ره‌وه. چالاكانی ژینگه‌یی ده‌ڵێن: ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی له جیاتی سه‌رمایه‌گوزاری له به‌شی گاز و وزه، سه‌روه‌ت و سامانی وڵات خه‌رجی گرووپه تیرۆریستیه‌كان و په‌ره‌پێدانی خورافه د‌كات. به‌هۆی سووتاندنی مازۆت كه‌ش و هه‌وای گه‌وره‌شاره‌كانی ئێران گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار و گیانی منداڵان و به‌ساڵاچووان له خه‌ته‌ر دایه.