له‌و كاته‌وه كه هێزه‌كانی ژێنێڕاڵ حه‌فته‌ر له باشووری پێته‌خت پاشه‌كشه‌یان پێكرا، تڕابلۆس له ئارامییه‌كی نیسبی دا به‌سه‌ر ده‌بات و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی به‌خۆف كه‌متر ده‌بیسترێ، به‌ڵام هه‌مووان ده‌زانن كه ئه‌م ئارامییه به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆییه‌وه، زۆر ده‌وام ناهێنێ. له لیبی، له‌و كاته‌وه كه به‌هۆی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك و ده‌خاڵه‌تی مرۆڤدۆستانه‌ی ناتۆ، ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری قه‌زافی ڕووخا، ئه‌م وڵاته به‌رده‌وام له ئاگری شه‌ڕی ناوخۆییدا ده‌سووتێ. لیبی له ماوه‌ی ٩ ساڵ قه‌یران و شه‌ڕی ناوخۆیی و نیابه‌تیدا، بووه‌ته وڵاتی وێرانه‌كان و مه‌ڵبه‌ندی كوشتاری خه‌ڵكی بێدفاع و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان. ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌م شه‌ڕه‌وه میدیاكان له‌سه‌ر زاری ڕێكخراوی چاوه‌دێری مافی مرۆڤ، باسیان له كوشتنی خه‌ڵك و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان، له ناوچه‌كانی ژێر كونتڕۆڵی “ئهنساروشهریعه”، له گرووپه تیرۆریسته ئیسلامیه‌كان و یان داعش ده‌كرد، له ئێستادا پانتایی ئه‌م جه‌نایه‌تانه زۆر به‌رینتر بووه‌ته‌وه. چه‌ند حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر، ڕێكخراوی چاوه‌دێری مافی مرۆڤ، باسی له دۆزرانه‌وه‌ی ٨ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ و سه‌دان ته‌رم له‌و ناوچانه كرد كه پێشتر له ژێر كۆنتڕۆڵی خه‌لیفه حه‌فته‌ر دا بوون.
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی لیبی كه به‌دوای ئاخێزه جه‌ماوه‌ریه‌كانی توونس و میسر، دژبه هه‌ژاری و فه‌لاكه‌ت و گه‌نده‌ڵیی ئابووری، دابهشكرانی ناعادڵانه‌ی سه‌روه‌ت و قووڵ بوونه‌وه‌ی ناكۆكیی چینایه‌تی و دیكتاتۆریی سیاسی ده‌ستیان دایه خه‌بات، له نیوه‌ی ڕێدا، ڕاپه‌ڕینه‌كه‌یان لێ به‌لاڕێدا بردن. ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك دژبه دیكتاتۆریی قه‌زافی، به‌ر له‌وه‌یكه ده‌رفه‌تی په‌ره‌گرتن په‌یدا بكات، به ده‌خاڵه‌تی نیزامیی زلهێزه ئیمپریالیسته‌كان، به‌لاڕێدا چوو. پاش ڕووخانی قه‌زافی و چه‌ند ده‌یه ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری، بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ژماره‌یه‌كی زۆر ناوه‌ندی دیمۆكراتیك و هێندێك گرووپی سیاسی سه‌ریان هه‌ڵدا، ڕۆژنامه و چاپه‌مه‌نی په‌ره‌یان سه‌ند، تا به‌ڵكوو مۆری خۆیان له‌سه‌ر باروودۆخی ئه‌م وڵاته بده‌ن، به‌ڵام ئه‌م پڕۆسه‌یه ڕاگیرا. پاش پێكهاتنی “ده‌وڵه‌تی یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی” به سه‌رۆكایه‌تیی فائیز ئهلسێراج“، شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی گرووپه كۆنه‌په‌رسته ئیسلامیه‌كانی خوازیاری ده‌سه‌ڵات، له‌وانه “ئهخوانول موسلمێن” كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركییه و قه‌ته‌ره‌وه پشتیوانی‌یان لێده‌كرا و سه‌له‌فیه‌كانی سه‌ربه عه‌ره‌بستان و باقیی گرووپه توندئاژۆكان، پانتاییه‌كی نوێی بهخۆگرت. له‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌ی كه خوڵقابوو، خه‌لیفه حه‌فته‌ر، یه‌كێك له فه‌رمانده نیزامیه‌كانی پێشوو، كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی میسر و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی پشتیوانیی لێده‌كرا، له فێوریه‌ی ٢٠١٤ دا بڕیاری دواخستنی كاری پارله‌مانی له ترابلۆس ده‌كرد و چالاكیه‌كانی خۆی بۆ په‌ره‌پێدانی ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی، بته‌وتر كرد. هێزه‌كانی ژێنێڕاڵ حه‌فته‌ر له لایه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ گرووپه ئیسلامیه‌كان تێكهه‌ڵچوون و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی “ده‌وڵه‌تی یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی” كه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا بهڕهسمییان ناسیوه، له‌سه‌ر داگیر كردنی ترابلۆس، شه‌ڕیان ده‌ستپێكرد. له‌گه‌ڵ پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی ژێنێڕاڵ حه‌فته‌ر به‌ره‌و ناوچه‌كانی باشووری ترابلۆس، ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی توركییه له درێژه‌ی سیاسه‌تی زێده‌خوازانه‌ی خۆی، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌فته‌ر، ده‌ستی برد بۆ ده‌خاڵه‌تی نیزامی. به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، ده‌وڵه‌تی توركییه له‌ماوه‌ی سێ مانگدا ٣ هه‌زار و ٥٠٠ تا ٣ هه‌زار و ٨٠٠ به‌كرێگیراوی چه‌كداری ڕه‌وانه‌ی لیبی كردووه. به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ئێستا ژماره‌ی چه‌كدارانی سه‌ربه ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان له لیبی، گه‌یشتووه‌ته پتر له ١٠ هه‌زار كه‌س. ده‌وڵه‌تی میسریش پاش پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی خه‌لیفه حه‌فته‌ر له باشووری پێته‌خت و توندبوونه‌وه‌ی هێرشی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی لیبی به پشتیوانیی نیزامیی توركییه بۆسه‌ر “جۆفره” له نزیكیی سیرت، ڕایگه‌یاندووه كه شاری سیرت، كه له ٨٠٠ كیلۆمیتریی سنووری نێوان میسر و لیبی هه‌ڵكه‌وتووه، هێڵی سووری ئه‌منیی ئه‌م وڵاته‌یه. ده‌وڵه‌تی میسر كه به‌هۆی شكستی حه‌فته‌ر له لیبی، نیگه‌رانی به‌هێز بوونی گرووپه ئیسلامیه‌كانه، به بیانووی دیفاع له سنووره‌كانی خۆی، له‌سه‌ر حزووری نیزامیی خۆی له لیبی پێداگری ده‌كات.
ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا كه سه‌ره‌تا له ده‌وڵه‌تێك پشتیوانیی ده‌كرد كه له لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پشتیوانیی لێبكرێ، له ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ره‌وه سیاسه‌تی خۆی گۆڕیوه و له ئێستادا له‌گه‌ڵ هه‌ر دووك لا په‌یوه‌ندیی هه‌یه، به‌ڵام بۆچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه حه‌فته‌ر ئێستاش كۆنتڕۆڵی هێندێك له مه‌یدانه نه‌وتیه‌كانی لیبیی به‌ده‌سته‌وه‌یه. نیشانه‌كانی چه‌رخانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه‌ش به‌ره‌و مه‌یدانه‌كانی نه‌وت، له‌مێژه ئاشكران. واته هه‌ر ئه‌و ئامانجه ئیمپریالیستیهی كه “ده‌خاڵه‌تی نیزامیی مرۆڤدۆستانه“ی له قه‌یرانی لیبیدا لێكهوتهوه و ئه‌م وڵاته‌ی كرد به وێرانه، له ئێستادا بووه‌ته هۆی گۆڕانی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی ئه‌مریكا و فه‌ڕانسه نیسبه‌ت به شه‌ڕی ناوخۆیی لیبی. له‌و نێوه‌دا ڕووسیه‌ش بۆ په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، له باكووری ئه‌فریقاوه ده‌ست به‌كار بووه. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، گرووپی چه‌كداری “واگنێر” كه له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیه‌وه پشتیوانیی لێده‌كرێ، هه‌زار و ٢٠٠ هێزی نیزامیی له لیبی بۆ پشتیوانی له خه‌لیفه حه‌فته‌ر، جێگیر كردووه. ئه‌م گۆڕانكاریانه نیشانی ده‌ده‌ن كه لیبی، به‌خاتری پێگه‌ی جوگرافیای سیاسی و هه‌ڵكه‌وتنی له ٢ هه‌زار كلیۆمیتریی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه و هه‌روه‌ها هه‌بوونی ده‌یان ملیارد به‌رمیل پاشكه‌وتی نه‌وتی خاو و سه‌رچاوه‌ی فراوانی گاز، بۆ زلهێزه ئیمپریالیست و ناوچه‌ییه‌كانی سه‌رمایه‌داری، چه‌نده سه‌ره‌نج ڕاكێشه. هێزه‌كانی ئه‌ندامی په‌یمانی ناتۆ و به‌ر له هه‌مووان ده‌وڵه‌تانی فه‌ڕانسه و بریتانیا، كه داهێنه‌ری ده‌خاڵه‌تی نیزامیی مرۆڤدۆستانه له لیبی بوون، ڕێك وه‌ك ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له عێراق، ئیدعایان ده‌كرد كه لیبی ده‌كه‌نه سه‌مبۆلێك له خۆشبژێوی و پێشكه‌وتن و سه‌قامگیری، به‌ڵام ئێستا ده‌بینین كه سهمبۆلهكهیان چۆن بووه‌ته شوێنی كوشتنی كۆچبه‌ران و بووه‌ته وڵاتی وێرانه‌كان و مه‌ڵبه‌ندی ئاوه‌ره‌یی و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و چۆن به خراپترین شێوه له ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیریی سیاسی‌دا نوقم بووه.
بۆ هه‌ڵسووڕاوانی سۆسیالیست له ئێران، وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌زموونی “ده‌خاڵه‌تی نیزامیی مرۆڤدۆستانه“ له لیبی و دواهاته‌كانی و هه‌روه‌ها ده‌رس وه‌رگرتن لێی، له‌و جێگه‌وه پێویسته، كه هه‌مووان بزانن، له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش، به‌تایبه‌ت له باروودۆخێكدا كه كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و گۆڕانكاریی شۆڕشگێڕانه هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ، به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی ئیمپریالیستی و له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی كه چاوی هیوایان له ده‌خاڵه‌تی هێزه ده‌ركییه‌كان بڕیوه، چه‌نده گرینگه.