ڕێكه‌وتی ١٨ی گه‌لاوێژی ١٤٠٤، پارچه‌ی ٤١ی گۆڕستانی به‌هشتی زه‌هرای تاران، شوێنی ئه‌سپه‌رده كردنی ئێعدام كراوانی ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاوی، له لایه‌ن ڕژیمه‌وه به بۆلدۆزر خراپ كرا.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئه‌و پارچه‌ی گۆڕستانەی به ته‌واوی له ناوبردووه و ئێستا كردوویه به شوێنی پاركی ئۆتۆمبیل. له‌ناو بردنی ئه‌م پارچه‌یه كه مێژووی خۆڕاگری شۆڕشگێڕان دژ به ده‌سه‌ڵاتی سەرەڕۆ و دیكتاتۆر له به‌رانبەر خه‌ڵكدایه، بێڕێزی به قوربانیان و بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها هه‌وڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ خاوێن كردنه‌وه‌ی مێژووی پڕ له جه‌نایه‌تی له ساڵانی حاكمیه‌تیدایه.