له ڕۆژانی ڕابردوودا، شاعیرێكی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “سه‌عید قه‌هره‌مانی” پاش بانگهێشتی بۆ ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره، له ماڵه‌وه زیندانی كراوه.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “ڕه‌نجاو” له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له شاری سنه، هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه كه پێویسته به‌شداری ڕێوه‌ڕه‌سمی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا و هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” دا نه‌كات. شایانی باسه ناوبراو له ساڵانی ڕابردوودا چەندین جارله لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه بانگهێشت، لێپرسینه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه.