له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٨ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژێمی كۆماری ئیسلامی به‌تۆمه‌نی “كوشتنی ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ١٣ی به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئیحسان نه‌دیمی، ڕه‌زا شه‌كووری، مازیار فه‌لاحی، ئه‌میرحسێن ڕه‌سووڵی، زاهد ئیسلامی، قه‌نبه‌ر سه‌فه‌ری، خالق زولفه‌قاری، عه‌لی محه‌ممه‌د ڕه‌وشه‌ن فكر، كه‌یهان عه‌باسی، نه‌جات ڕه‌جه‌بی، قوباد فه‌تحوڵاهی، مه‌حموود دین محه‌ممه‌دی و یه‌زدان محه‌ممه‌د خانی“ به “تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “لاكانی ڕه‌شت، ساوه، كاشان، ناوه‌ندی یه‌زد، شه‌یبانی ئه‌هواز، ئیلام و بیرجه‌ند” ئیعدام كراون. هه‌روه‌ها ٥ هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی “به‌همه‌ن حسێنی، محه‌ممه‌د باقری، میلاد شێخی، جاسم سه‌قایی و عه‌تا شه‌هسه‌واری” به تۆمه‌نی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “زه‌نجان، گورگان، كرمان، ده‌ستگردی ئیسفه‌هان و خاف” له سێداره دراون.
