له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی كورد له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی ناوه‌ندی ئیلام و قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م سێ هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “مه‌جید سلێمانی“، “مه‌جید حسێنی” و “ئه‌حمه‌د حه‌قی“، له ساڵانی ڕابردوودا به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه، حوكمی سێداره‌یان به سه‌ردا سه‌پێندرابوو. شایانی باسه له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا به ڵانیكه‌م ٢٠ هاووڵاتی كورد له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سێداره دراون.