کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌ دانی ١٢ به‌ندكراو له‌ به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی

له‌ سێداره‌ دانی ١٢ به‌ندكراو له‌ به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوو، ١٢ به‌ندكراو، له‌ به‌ندیخانه‌كانی “برازجان”، “زه‌نجان”، “یه‌زد”، “قزڵحه‌سار”، “گورگان” و”وه‌كیل ئاباد”ی مه‌شهه‌د، به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر”، له‌ سێداره‌ دران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران، ٥ به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “”حوجه‌ت شه‌هریاری”، “كه‌ریم فه‌ریدی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، “ئه‌میر به‌شاره‌تلوو”، “جه‌واد جابری” و”عارف عه‌زیزی”، به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست”، له‌ به‌ندیخانه‌كانی “برازجان”، “زه‌نجان”، “قزڵحه‌سار” و “وه‌كیل ئاباد”ی مه‌شهه‌د له‌ سێداره‌ دران. هه‌روه‌ها ٣ به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د ساسولی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خێزاندار، “به‌هرام وه‌لیپوور” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و “حسێن فه‌رهادی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ”، به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر”، له‌ به‌ندیخانه‌كانی “یه‌زد” و “گورگان”، له‌ سێداره‌ دراون. جێگای ئاماژه‌یه‌، ٤ به‌ندكراوی دیكه‌ له‌ به‌ندیخانه‌كانی “زه‌نجان” و “گورگان، له‌ سێداره‌ دراون كه‌ تا كاتی داڕشتنی هه‌واڵه‌كانی زانیاریێك له‌ سه‌ر ناسناوی له‌ سێداره‌ دراوان له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.