کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

له‌ سێداره‌ دانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ورمێ

له‌ سێداره‌ دانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ورمێ 2

سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی مانگی ڕەشەمە، بەرپرسانی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەکیان به‌ ناوی “ئیبراهیم نه‌سیرجا” لە زیندانی ئەو شارە جێبەجێ کرد.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئەو زیندانییەیان بە تۆمەتی” پەیوەندییدار بە مادەی هۆشبه‌ر” لە سێدارە داوە. ئیبڕاهیم نەسیرخا، ماوەی سێ ساڵە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ دایە و ڕۆژی ڕابردوو، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی کرابوو.