به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانان، “بابه‌ك شه‌هبازی” ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ و به‌ندكراوی سیاسی، له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه له زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، له سێداره درا
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه مانگی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له لایه‌ن دادگا ئینقلابی كۆماری ئیسلامییه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئیسرائیل“، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. ناوبراو به‌یانی ئه‌مڕۆ به بێ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها به شێوازێكی نه‌هێنی، له سێداره درا. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، مه‌ترسی له سێداره‌دانی ڕۆڵه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندبوو و داوایان له خه‌ڵك كردبوو دژ به له سێداره‌دانی هه‌موو به‌ندكراوان بێده‌نگ نه‌مێنن.