له ڕۆژانی ڕابردوودا، ۹ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی “ته‌ورێز، زه‌نجان، تایباد، سمنان، شیراز، گو‌ناباد و ساری“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندراو به ناوه‌كانی “مه‌نسوور وه‌فایی” ته‌مه‌ن ٦٤ ساڵ، “مێهرداد تاجیك“، به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست، له زیندانه‌كانی ته‌ورێز و شیراز ئێعدام كران. هاوكات ٧ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “ئه‌میر میرئابادی” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ، “غه‌فوور بێهبوودی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ، “عه‌بدوڵسه‌لام میرپهنجهشیر” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و شارومه‌ندی ئه‌فغانستان، میساق ڕه‌زایی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، محه‌ممه‌د فه‌رشاد بوركزهی“، “غوڵامڕه‌زا حه‌ریری” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و “نعمه‌ت خودابه‌خش” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ، له زیندانه‌كانی “زه‌نجان، تایباد، سمنان، گو‌ناباد و ساری” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان، له سێداره دران.