له ڕۆژانی ڕابردوودا، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره و زیندانیانی ڕاگیراو له به‌ندیخانه‌كانی ڕژیم، چوار به‌ندكراوی دیكه له زیندانه‌كانی ڕژیم له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “یوسف خانی و عه‌باس سهخرهوی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی “ناوه‌ندی سمنان و سه‌بزه‌وار” ئێعدام كران. هه‌روره‌ها دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “یاشار جه‌باری و موسلم حسێن زه‌ینال” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له زیندانه‌كانی “ناوه‌ندی زه‌نجان و بجنورد” له سێداره دراون.
