له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” و “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له سێداره‌دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئه‌یوب والی“، “شه‌فیع فراتی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و “موسلم لێمانی دێهكوردی“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“،له زیندانه‌كانی “بۆرازجان، ناوه‌ندی سمنان و یاسوج“، ئێعدام كران. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناسناوی “مهدی حه‌مزه‌یی پوور” خه‌ڵكی ئه‌راك، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانی ناوه‌ندی قوم، له سێداره درا.