کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم

له‌ سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا چوار به‌ندكراو به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشه‌به‌ره‌كان”، له‌ زیندانه‌كانی “ئیلام، خوڕه‌م ئاوا و بجنۆرد” ئێعدام كران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “حافز ڕه‌حمه‌تی و هۆمایون سه‌فه‌ری” به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست”، له‌ زیندانه‌كانی خوڕه‌م ئاوا و ئیلام له‌ سێداره‌ دراون. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراوی دیكه‌ كه‌ ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه‌ له‌ “ئیبراهیم عه‌زیزی”، به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان”، له‌ زیندانی بجنۆرد ئێعدام كراون.