ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، سه‌ره‌ڕای به‌ربڵاو بوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به له سێداره‌دانی به‌ندكراوان، پێنج به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیم له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێك به ناسناوی “نزام سه‌عیدی“ كه پێشووتر له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، له زیندانی شاری كرمان ئێعدام كرا. هه‌روه‌ها چوار زیندانی دیكه كه هێشتا ناسناویان به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه، به هه‌مان تۆمه‌ت له به‌ندیخانه‌ی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج له سێداره دراون.
