کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم

له‌ سێداره‌دانی پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم 2

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ شاره‌كانی ئه‌لیگوده‌رز و قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان” و “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست”، له‌ سێداره‌ دران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌یانی سێشه‌ممه‌ ١١ی خه‌رمانان، دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “ماهان ڕه‌شیدی و یه‌عقوب ده‌ریكوه‌ند”، به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست”، ئێعدام كران هه‌روه‌ها ڕێكه‌وتی ١٢ی خه‌رمانان سێ به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “”حه‌بیب عه‌تایی، سه‌جاد سادقی و ناسر” به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر”، له‌ زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، ئێعدام كران.