له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پێنج به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ڕه‌زا سه‌بزی، محه‌ممه‌د كه‌ریم سه‌یادی، نێعمه‌ت به‌هیرایی، نور محه‌ممه‌د شه‌عبانی و ئێلناز عه‌زیزی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له زیندانه‌كانی “مه‌لایر، شه‌هری كورد، بوشێهر، سه‌بزه‌وار و وه‌كیل ئابادی شیراز” له سێداره دراون. هه‌روه‌ها چوار هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی “كورۆش سه‌بزی، خودابه‌خش ئێلیاسی، مێهرداد میرزایی و حه‌سه‌ن موراد حه‌قی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “كاشمه‌ر، عادڵ ئابادی شیراز، لاكانی ڕه‌شت و دامغان” ئێعدام كراون.
