له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٥ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “سوڵتان موراد نه‌سیری، عه‌باس موزه‌فه‌ر زاده، نورخودا كه‌ره‌می، عه‌لی حاجی پوور و عه‌بدولڕه‌حمان نه‌هتانی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “قه‌زوین، ئیسفه‌راین، قوم، تایباد و عادڵ ئابادی شیراز” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٤ زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “ئیبراهیم كهلاگهر، محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر عه‌لی نیا، ته‌یب مینایی و جه‌واد سووری” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له به‌ندیخانه‌كانی “نه‌وشه‌هر، بێهبه‌هان، ئه‌هواز و شه‌هری كورد” له سێداره داون.
