له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٧ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “نور خودا شاهڕۆخی، به‌همه‌ن ساڵحی، بێهزاد عه‌لیپوور، شه‌هرام شه‌مسی، عه‌لیڕه‌زا فروهه‌نده، كامبیز فه‌ڕۆخی و محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌هانیان” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “فرده‌وس، ئه‌لیگوده‌رز، بێهبه‌هان، ئه‌رده‌بێل، ئیلام و نه‌هاوه‌ند” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٢ زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “نێعمه‌ت غوڵامی و موحسن عه‌زیز خانی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له به‌ندیخانه‌كانی “كاشمه‌ڕ و وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د” له سێداره دراون.
