له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوكات له‌گەڵ شه‌پۆلی به‌ربڵاوی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و به‌ندكراوان دژ به له سێداره‌دانی زیندانیان له لایه‌ن ڕژیمی سته‌مكاری كۆماری ئیسلامیەوە، ٩ به‌ندكراوی دیكه ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چوار به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ڕه‌زا كه‌ماڵی، عه‌لیڕه‌زا كه‌شاوه‌رز، بێهزاد حه‌سه‌نی و قومری عه‌باس زاده” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له زیندانه‌كانی “سپیداری ئه‌هواز، سه‌بزه‌وار، گورگان و ساری” له سێداره دران. هه‌روه‌ها پێنج زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “عه‌لیمه‌ردان بارانی، ئه‌میر فه‌ڕۆخ نژاد، جه‌عفه‌ری سه‌تاری، موسه‌یب خاڵوهند و ئیره‌ج ئاقایی” به تۆمه‌تی “پهوهیندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی “وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، زه‌نجان، تایباد، به‌نده‌ر عه‌باس و ساری” ئێعدام كراون.
