له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشه‌به‌ره‌كان”، له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٥ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ڕه‌سوول یاری”، “په‌یمان جه‌مشیدی”، “عه‌باس یه‌زدانی”، “عه‌بدولعه‌زیز قلجایی” و “حسێن موسه‌وی”، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له زیندانه‌كانی ئه‌راك، خوڕه‌م ئاوا، ئیسفه‌هان و زاهدان له سێداره دراون. هاوكات ٤ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “وه‌حید ئیبراهیمی”، “فازڵ سۆهرابی”، “په‌یمان خانی” و ژنێك كه هێشتا ناسناوی به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانی سه‌بزه‌وار ئێعدام كراون.