له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی سنه، ئه‌لیگوده‌رز، قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، زه‌نجان و بوئین زرهرا، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر“، ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٥ به‌ندكراو به ناسناوی “محه‌ممه‌د بابایی” ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی دزڵی سه‌ر به پارێزگای سنه، “بیژه‌ن حسێن په‌ناه“، “په‌یمان محه‌ممه‌د ڕه‌زایی“، “محه‌ممه‌د مۆریدان” و “ماهان ڕه‌شیدی“، له زیندانه‌كانی “سنه، زه‌نجان، بوئین زه‌هرا و ئه‌لیگوده‌رز“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، ئێعدام كران. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “هومه‌ن گه‌ڕاوه‌ند“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر“، له زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، له سێداره درا. هاوكات سێ به‌ندكراوی دیكه كه هێشتا ناسناویان دیار نییه، له هه‌مان به‌ندیخانه‌ی ئێعدام كراون.